فەرهاد
banner
kurdistan.bsky.social
فەرهاد
@kurdistan.bsky.social
I am a #Kurd from #KURDISTAN beyond a shadow of a doubt
کوردایەتیمان لە بازاڕ نەکڕیوە و خەڵکی بەخێر پێی نەداوین، هەزاران شێرەکوڕی وەک #محەیدین_ئیبڕاهیمی مان بۆ بەخت کردووە..
کوردبوون شوناسی ئێمەیە..
بەبێ ڕووبێنی، هەرکەس لە شوناس و ڕەچەڵەکی خۆی حاشا بکات، بێ شەڕەفە
January 1, 2025 at 5:17 PM
How we treated them vs how they treat us....

I am proud to be a Kurd
#Rojava
December 2, 2024 at 4:47 PM
باسی سیاسی و هەرچی پشتی پەردەیە لێیگەڕێ!!
بەڵام لە کوێی مێژوو هەیە هەزار جەنگاوەر کە زۆربەیان تا دۆینێ سیڤیل بوون لەلایەن ١٥ هەزارەوە گەمارۆ بدرێن و دووهەم هێزی ناتۆ (تورکیای فاش.یست) پاڵپشتی ئەو گەمارۆیە بێ، بەڵام سەنگەر چۆڵ نەکەن و بەرگری بکەن ؟

ئەم مێژووییە تەنها کورد دەتوانێ تۆماری کا
#Rojava
December 2, 2024 at 3:14 PM
هاتوون هەرچی وشەی فارسی و ئینگلیزی و عەڕەبی لەناو ڕستەکانی ئاتاتورک دابووە هەموویان سڕیوەتەوە، لەوانەی ماونەوە بەشێکی زۆری کوردین و دوو سێ دانەی هی تورکە ڕەسەنەکانی مەغۆلستانە :))
بۆیە دەڵێن زمان ناسنامەیە
November 28, 2024 at 6:36 AM
دۆینێ ٢٥ ی مانگی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ژنان بوو..
من ناڵێم ئێمەی کورد لەم بوارەدا بێ کێشەین! بەڵام ئێمە بە پێشکەوتووترین بزووتنەوەی مێژووی مرۆڤایەتی #ژن_ژیان_ئازادی سەلماندمان، خێراتر لە هەموو نەتەوەکانی تر هەنگاو دەنێین بۆ بنبڕکردنی ئەم تاوانە..
#کوردستان
November 25, 2024 at 8:51 PM
لە وڵاتی من کاتێک کوڕ و کچێک، ئەوینداری یەکدین، بۆ نەخشاندنی ئەو هەستە پیرۆزە، سێوێکی گەورە بە مێخەک ئاژەن دەکەن..
ئەو سێوە ماوەیەکی زۆر هەر بەو شێوەیە دەمێنێتەوە و هەر کات ئاوپرژێنی کەی بۆنی مێخەک ژوورەکە پڕ دەکا و یادی خۆشەویست ناخت ڕووناک دەکاتەوە
#سێوی_مێخەک_ڕێژ
#کوردستان
November 25, 2024 at 1:41 PM
بەپێی تۆژینەوەیەک دابەزینی ڕێژەی لەدایکبوون یەکێک لە نیشانەکانی بیری سێکولارە!!
نازانم ئەو بابەتە تا چەندە ڕاستە بەڵام بۆ داهاتووی نەتەوەیەکی بێ دەسەڵات ژەهرە..
#کوردستان
November 24, 2024 at 5:15 PM
کاپی زیرەکی و بەهرە و شارەزایی دەردرێ بە سەربازانی گومنامی ئیمام زەمانی ک.ک، کە چون کەناڵێکی ساختەیان بە ناوی " ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل " ساز کردووە، بۆ ئەوەی سیخوڕەکانی ئیسڕائیل وەسەر تەڵە بپەڕن و ببنە ئەندام و خۆیان ئاشکرا بکەن :))))
April 20, 2024 at 1:33 PM
ئەو فایلانەی کە گروپی هەکێری "عدالت علی" بڵاوی کردونەوە فایلێکی تێدا هی دوای کوژرانی #ژینا_ئەمینی بە دەستی ک.ک ە کە دەسەڵاتدارانی تارانێ لە یەکەم خاڵ وەک ترسی کاردانەوەی کوژرانی ژینا، ئاماژە بە حدکا دەکەن..
بەڵام #جاش_قەلەمەکانی_توویتێری_کوردی هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن کە کەس نەیبینێ!!
February 21, 2024 at 12:16 PM
ئازادیخوازانی دوای تۆ ڕێگە نادەن ‎ئازادی لە نێوەڕۆک بەتاڵ بێ!

تەماشای ئەو تازە لاو و مێردمناڵانە بکە ئەوانی هەرگیز تۆیان نەدیوە بەلام تینوی ئازادین
دوکتور گیان ئەو نەمامە ئازداییەی ناشتت بۆتە چ درەختێکی پر بەر
November 27, 2023 at 8:47 AM
کۆماری ک.ەران ئەنجامی ڕاپرسییەکەی پێش وەختەی بڵاوکردەوە کە کام لایەنی ناوخۆی دەسەڵات لە هەڵبژاردنی داهاتووی پاڕڵەمان کورسی زیاتر بەدەست دەهێنێ، کۆی دەرئەنجامەکە بۆتە سەدوچل‌و دو لەسەر سەد 142% !!!!!
یانی ناوی هەر ئاژەڵێک لەسەر ئەو جەماعەتە دابنێی، وەک بێڕێزێکە بەو ئاژەڵە :))
August 8, 2023 at 2:43 PM
حکوومەتێک کە لە بنەما ئایدۆڵۆژێکانی دا توانا و ئیزنی کۆمەڵکوژی، کۆمەڵگەیەکی تێدا مەوجوودە، هیچ ڕێگایەک نییە بۆ پێداچوونەوە و دانووستان لەگەڵی..
#کۆماری_پەت_و_سێدارە
#کۆڵبەر
August 8, 2023 at 6:30 AM
منیش هێلانەکەم لێکراوە خاپوور...
#ڕۆژهەڵاتی کوردستان
#چیاکانی_زاگڕۆس
August 8, 2023 at 6:17 AM
دەڵێن جگە لە چیاکان کەس دۆستی کورد نییە
هاوار چیاکانم ڕۆ...
#چیاکانی_زاگڕۆس
#مەریوان
August 8, 2023 at 6:15 AM
ئەو جوانییە کە دەسووتێ و دەبێتە خەڵووز و لە هیچ بەناو مێدیایەک دەنگ دەرنایە کە مەبادا کەس بە هانایەوە بچێ..
وڵاتی منە..
#زاگڕۆس
#مەریوان
August 8, 2023 at 6:11 AM